توركيا

وان.. بەڕێوەچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی ژنێک کە کەوتووەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە

- بەهۆی مەترسیی ڕوودانی هەرەسی بەفر لە چاتاکی وان، بڕیار درا بە چۆڵکردنی ژمارەیەک لە ماڵەکان بە شێوەیەکی کاتیی.

Sedat Gümüş  | 01.01.2026 - نوێکردنەوە : 01.01.2026
وان.. بەڕێوەچوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی ژنێک کە کەوتووەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە

Van

وان - AA

لە قەزای چاتاکی سەر بە پارێزگای وان، هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژنێک دەستی پێکرد کە کەوتووەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە.

لە گەڕەکی باهچەلیئێڤلار لە ناوەندی قەزاکە، ژنێک کە لە حەوشەی ماڵەکەیدا بووە، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ژێر بەفر کەوتووە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئافاد، پۆلیس، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی ڕەوانەی ناوچەکە کران و، لە ئێستادا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی ژنەکە.

لە لایەکی دیکەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەرەسی بەفر بەسەر ماڵێکدا لە کۆڵانی سوڵتان لە گەڕەکی مەندەرس لە ناوەندی قەزاکە ڕوویدا. دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی ئافاد، پۆلیس، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

بەهۆی مەترسیی دووبارەبوونەوەی هەرەسی بەفر لە گەڕەکەکەدا، بڕیار درا بە چۆڵکردنی ژمارەیەک لە ماڵەکان بە شێوەیەکی کاتیی.

تیمەکانی پۆلیس ئەو کۆڵانەیان بەڕووی هاتوچۆدا داخست.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın