Mustafa Deveci,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
قودس - AA
سه‌ركردەی ئه‌و پارتانه‌ی کە هاوپه‌یمانیان به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو پێكهێناوه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان دا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه له لایه‌ن پارته‌كانی هاوپهیمانهكهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان كه بڕیاربوو له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوو له ئیسرائیل به‌ڕێوه‌بچێت، خراوه‌ته مانگی نیسان.
له كاتێكدا له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به كۆی ده‌نگی ته‌واوی هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه ده‌ركراوه، به‌ڵام باس له هۆكاری ئه‌و بڕیاره نه‌كراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دوای دروستبوونی مشتومڕه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له مانگی رابردوودا باسی له‌وه كردبوو كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، واتا تشرینی دووه‌می 2019.
له لایه‌كی دیكه‌وه، راگه‌یاندنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له نۆی نیساندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.