Qays Abu Samra,Zeynep Tüfekçi,Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
بێت‌لەحم - AA
له شاری بێتله‌حم باشووری کەناری رۆژئاوا سەربە دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین کە به شوێنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا داده‌نرێت، ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نوئێل ده‌ستیپێكرد.
كریستیانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه روویان له كه‌نیسه‌ی مه‌هد كردووه له بێتله‌حم تا به‌شداربن له رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كاندا.
سه‌رۆك شاره‌وانیی بێتله‌حم، ئه‌نتۆن سه‌لمان به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌كاندا كرد و له لێدوانێکی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، په‌یامی خۆشه‌ویستی و ئاشتیی بۆ جیهان نارد.
سه‌لمان وه‌بیریهێنایه‌وه كه كه‌نیسه‌ی مه‌هد به هۆی دیواری جیاكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی جوولەکە، له‌ژێر گه‌مارۆدایه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ستن به دامه‌زراندنی فهڵهستینێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوەی سنووره‌كانی 1967دا كه قودسی رۆژهه‌ڵات پایته‌ختی بێت.
سه‌لمان راشیگه‌یاند كه 24 شاندی جیاجیا له وڵاتی جیاجیاوه به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نوئێل سه‌ردانی بێتله‌حم-یان كردووه.
وه‌زیری شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و گه‌شتوگوزاری فه‌ڵه‌ستین، رولا مایا رایگه‌یاند، له‌مساڵدا زیاتر له سێ ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستین-یان كردووه.
مایا رایگه‌یاند، هه‌ڵكشانی رێژه‌ی گه‌شتیاران له‌مساڵدا، بۆ كه‌شی ئارامی بێتله‌حم ده‌گه‌ڕێته‌وه.