په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌ردۆغان و موقته‌دا سه‌در
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرکردەی رەوتی سەدر و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، موقته‌دا سه‌در ئه‌نجامدا كه له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی عێراقدا زۆرترین کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرکردەی رەوتی سەدر و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، موقته‌دا سه‌در ئه‌نجامدا كه له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی عێراقدا زۆرترین کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه ئێواره‌ی دوێنێ هەینی ئه‌نجامدراوە، سه‌ركۆماری توركیا ، هیوای خواست ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و له 12ی ئایاردا له عێراق ئه‌نجامدرا، ببێته مایه‌ی خێر بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه توركیا گرنگیی زۆر ده‌دات به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی عێراق و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ موقته‌دا سه‌در خواست له پێكهێنانی حكوومه‌تدا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا باسی له‌وه كردووە كه توركمانه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن له هه‌لبژاردنەکەدا لە شاری كه‌ركووک هه‌ندێک ساخته‌كاری كراوه و سته‌میان لێكراوه و، داوای له موقته‌دا سه‌در كرد پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ دۆزینه‌وه و چاككردنی ئه‌و ساخته‌كاریانه.
له به‌رامبه‌ردا، موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه كرد كه مافی هه‌موو پێکهاتەکان به توركمانه‌كانیشه‌وه ده‌پارێزن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون موقته‌دا سه‌در، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداگری زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق كرده‌وه.