دۆسیه‌ی هاكان ئاتیلا له ئه‌مریكا
- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاڵک بانک، مه‌همه‌ت هاكان ئاتیلا كه له دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا تاوانبار كراوه و، سزای 32 مانگ زیندانی بۆ ده‌ركراوه، تانه‌ی له بڕیاری تاوانباركردنی دا و بریاره‌كه‌ی ته‌میز كرده‌وه.
Washington DC
نیویۆرک - AA
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاڵک بانک، مه‌همه‌ت هاكان ئاتیلا كه له دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا تاوانبار كراوه و، سزای 32 مانگ زیندانی بۆ ده‌ركراوه، تانه‌ی له بڕیاری تاوانباركردنی دا و بریاره‌كه‌ی ته‌میز كرده‌وه.
پارێزه‌ری ئاتیلا، ڤیكتۆر رۆكۆ تانه‌ی له بڕیاری تاوانباركردنی بریكارداره‌كه‌ی گرت و، داواكاری پێشكه‌ش به دادگایەکی باڵاتر كرد.
له داواكارییه‌كه‌دا تانه له تاوانباركردنی مه‌همه‌ت هاكان ئاتیلا دراوه و، داوای تەمیز کردنەوەی کردووە.
له داواكارییه‌كه‌دا هیچ تانه‌یه‌ك له ماوه‌ی سزاكه‌ی ئاتیلا نه‌دراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له دادگای فیدراڵی دووه‌م ناوچه كه دادگایه‌كی باڵایه ته‌ماشاده‌كرێته‌وه.
مه‌همه‌ت هاكان ئاتیلا، كه له دانیشتنی دادگا له 16ی ئایاردا بۆ دره‌كردنی بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا تاوانباركرا، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی له لایه‌ن دادوه‌ری دۆسیه‌كه، ریجارد بێرمان بڵاوكرایه‌وه، سزای زیندانی 32 مانگ (دوو ساڵ و هه‌شت مانگ)ی بۆ ده‌ركراوه.
ئاتیلا كه ماوه‌ی 14 مانگه له زیندانه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له زیندان به‌سه‌ری بردووه له ماوه‌ی زیندانی كردنه‌كه‌ی كه 32 مانگه کەم دەکرێتەوە.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، پارێزه‌ری توركی ئاتیلا، هیلال ئوزون، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "ناتوانم بڵێم رازیم به ده‌ره‌نجامه‌كه، به‌ڵام گله‌یشم نییه. ئه‌وه ماوه‌یه‌كی پێویسته تا چاودێری قۆناغه‌كانی دیكه بكه‌ین".
هه‌روه‌ها ڤیكتۆر رۆكۆ كه یه‌كێكه له پارێزه‌رانی ئاتیلا، باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه دادپه‌روه‌رانه‌ش بێت هه‌ر ته‌میزی ده‌كه‌نه‌وه.