Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌تی سووریا كراوه.
هاوكات هه‌ردوو سه‌ركرده باسیان له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگربه‌ست كرد له‌سه‌رتاسه‌ری سووریادا. هه‌روه‌ها بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سه‌باره‌ت به‌قۆناغی ئاستانا، كه له چوارچێوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی سیاسیی بۆ كێشه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداگرییهكان كرده‌وه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها باسیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری باڵای توركیا-رووسیا كرد كه بڕیاره مانگی ئاداری داهاتوودا له رووسیا به‌ڕێوه‌بچێت.