Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
- سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "ئومێده‌وارین هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م خاڵه‌دا به‌ڕوونی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت په‌یه‌ده په‌یوه‌ندی بهپهكهكهوه نییه. چونكه به‌پشتیوانیی ناتۆ ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاشكرا كرا. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت بڵێت، ئێمه تاكه ئامانجمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه. چونكه ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له ئەلباب ده‌ریخست كه هه‌ستیارییه‌كی له‌و جۆره بوونی نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئومێده‌وارین هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م خاڵه‌دا به‌ڕوونی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت په‌یه‌ده په‌یوه‌ندی بهپهكهكهوه نییه. چونكه به‌پشتیوانیی ناتۆ ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاشكرا كرا. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت بڵێت، ئێمه تاكه ئامانجمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه. چونكه ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له ئەلباب ده‌ریخست كه هه‌ستیارییه‌كی له‌و جۆره بوونی نییه".
ئه‌ردۆغان له‌وتارێكیدا كه له 34همین كۆبوونه‌وه‌ی موختاره‌كان پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند کە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ته‌نها داردهستێكن و هێزگهلێكیان له‌پشته‌وه‌یه.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ له‌ژێر چه‌تری داعشدا خوێنیان ده‌ڕشت، ئه‌مڕۆ به‌ناسنامه‌ی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر باسی فه‌تۆش ده‌كه‌ن، ئه‌وه بووه‌ته رێكخراوێك كه هه‌رچیی هه‌یه خستوویه‌ته به‌رده‌م فه‌رمانی دوژمنانی گه‌ل و وڵاتمان".
- "هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت په‌یه‌ده په‌یوه‌ندی بهپهكهكهوه نییه"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئومێده‌وارین هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م خاڵه‌دا به‌ڕوونی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڵێت په‌یه‌ده په‌یوه‌ندی بهپهكهكهوه نییه. چونكه به‌پشتیوانیی ناتۆ ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاشكرا كرا. هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت بڵێت، ئێمه تاكه ئامانجمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه. چونكه ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له ئەلباب ده‌ریخست كه هه‌ستیارییه‌كی له‌و جۆره بوونی نییه".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌تاوتوێكردنی گۆڕانكاریی ده‌ستووری دوا و گوتی: "رێگریكردن له كاره‌كان له په‌رله‌مان، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاره‌كان، ئه‌مانه هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان نابێت. چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، با 15 رۆژ نه‌بێت و مانگێك بێت، من باوه‌ڕم وایه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت و ده‌چێته به‌رده‌م گه‌ل. ئه‌گه‌ر رێز لە گه‌ل دەگرن، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به‌ئیراده‌ی گه‌ل هه‌یه، گه‌لی چی بڕیارێك ده‌دات، با هه‌موومان قبووڵی بکەین"
- "له‌م وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك مشتومڕی رژێم بهێنێته ئاراوه، ئه‌وه بزانن كه كێشه‌ی ئه‌وانه رژێم نییه"
ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌م وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك مشتومڕی رژێم بهێنێته ئاراوه، ئه‌وه بزانن كه كێشه‌ی ئه‌وانه رژێم نییه، به‌ڵكو شتێكی دیكه‌یه. ئه‌وانیش وه‌ك هه‌مووان باش ده‌زانن كه له توركیادا بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه. به‌ڵكو هه‌ستیاری به‌شێكی كۆمه‌ڵگا له‌و باره‌یه‌وه ده‌قۆزنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌مته‌رخه‌میی ئه‌ركی سه‌ره‌كی، واتا كه‌موكوڕی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی په‌رده‌پۆش بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "سه‌رنج بده‌ن له‌م وڵاته‌دا هه‌موو مشتومڕه‌كان به‌ستراوه به‌شه‌خسی منه‌وه. ئه‌م كاره هیچ په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه. له توركیادا گۆڕانكارییه‌كی ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌مووی ئه‌وه‌یه. واتا له‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌ی له داهاتوودا ده‌كرێت، كێ به‌شداری ده‌كات، كێ ده‌یباته‌وه، كێ ده‌مرێت، كێ ده‌مێنێته‌وه".
- "با داعش باسی ئیسلام بۆ ئێمه نه‌كات"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "رێكخراوی تیرۆریستی دابه‌شكار، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌ماندا ئاڵاكه‌مان، نیشتمانه‌كه‌مان و دهوڵهتهكهمانی كرده ئامانج. ئامانجی سه‌ره‌كیی فه‌تۆ له هه‌وڵی كوده‌تای 17-25ی كانوونی یه‌كه‌مدا، ده‌ستگرتن بوو به‌سه‌ر دهوڵهتهكهماندا. له 15ی ته‌مووزیشدا كاره‌كه‌یان گه‌وره‌تر كرد و پێكه‌وه په‌لاماری ئه‌و چوار ستوونهیاندا. ئه‌گه‌ر باسی داعش ده‌كه‌ن، با به‌و وشانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنێت هیچ كه‌سێك هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌م رێكخراوه رێكخراوێكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌م خاكه و ئه‌م گه‌له و گیانی ئیسلامه. با داعش باسی ئیسلام بۆ ئێمه نه‌كات، ئه‌م گه‌له به‌ئیسلام گۆشكراوه".
- "ئێمه ئازارمان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وان هێشتا باسی شێوازی ژیان ده‌كه‌ن"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه ئازارمان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وان هێشتا باسی شێوازی ژیان ده‌كه‌ن. چ شێوازێكی ژیان؟ چی قه‌ده‌غه كراوه؟ 14 ساڵه، 2 ساڵ و نیوه سهركۆمارم و پێشتر سهرۆكوهیزران بووم. ئێمه له‌كوێ و چیمان له كێ قه‌ده‌غه‌كردووه؟ بابیڵێن. له كاتێكدا شتێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامنه‌درێت، خه‌ڵكی بیروباوه‌ڕی چۆن بووه به‌و شێوه‌یه ژیاوه. هێنده‌ی ئازادی لێره هه‌یه له خۆرئاوا نییه. با ئێمه له جێگەی بێ عه‌قڵ دانه‌نێن. ئێمه باش ده‌زانین كێ چییه".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند كه له پۆسته‌كه‌یدا هه‌میشه هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده كاته كێشه‌یه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ دیموكراسی، شایسته‌یی و شێوازی ژیاندا، بۆچی له‌مه‌ودوا هه‌بێت؟ كه‌سێك نیم نه‌توانم وه‌ك سهركۆمارهكانی پێشوو كه له‌م پێگهیهدابوون هه‌ستیارانه كارنه‌كه‌م. هه‌میشه به‌هه‌ستیاری كارم كردووه و زۆر هۆشیار بووم".
- بانگه‌وازی ئه‌ردۆغان له جیهانی كار
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌مووان ده‌بینن كه ئه‌و په‌لامارانه‌ی دژی توركیا ئه‌نجامده‌درێن ره‌هه‌ندێكی ئابووریشی هه‌یه. هیچ جیاوازییه‌ك نييه له‌نێوان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی چه‌ك و بۆمبیان به‌ده‌سته‌وه‌یە و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی دۆلار و یۆرۆ و سوویان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئامانج خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی توركیا و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له ئامانجه‌كانی. له‌به‌رئه‌وه دراوه بیانییه‌كان وه‌ك چه‌ك به‌كارده‌هێنن".
ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ده‌مه‌وێت ئه‌و بانگه‌وازه دووباره بكه‌مه‌وه كه ئاراسته‌ی جیهانی كارمان كرد؛ رۆژ رۆژی وه‌به‌رهێنان، به‌رهه‌مهێنان، به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌لی كار، كاركردن و گوڕدانه بهكرێكاران. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌ترسییه له‌به‌رچاو نه‌گرن، ئه‌وا ره‌نگه سبه‌ی هیچ شتێكتان نه‌مێنیته‌وه بیخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".