Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له كۆنسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبوڵ، یوسف له‌ڤی سفاری كرد بۆ ماوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان داوا له كۆنسوڵی ئیسرائیل له ئیستانبوڵ، یوسف له‌ڤی سفاری کراوە بۆ ماوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بانگهێشتی كۆنسوڵی توركیا له قودس له ژێر سه‌رپه‌شتی فه‌ڵه‌ستین، گورجان توركئۆغڵو كرد و داوای لێ‌كرد به‌مه‌به‌ستی راوێژكاری بۆ ماوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه توركیا.