Bilgin S. Şaşmaz
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
شیكاگۆ - AA
سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی رێكخستنه‌كانی موسڵمانی ئه‌مریكا، ئوسامه جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له سێبه‌ری پێشهاته‌كانی فه‌ڵه‌ستین كه زۆر جێگه‌ی داخن ده‌ستیپێكردووه، به‌پێویستیشی زانی سوپاسی توركیا بكرێت له‌به‌ر هه‌ڵویستی دروستی.
یه‌كه‌م نوێژی ته‌راویحی مانگی ره‌مه‌زان له شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا له مزگه‌وتی The Mosque Foundation ئه‌نجامدرا كه سێ هه‌زار موسڵمان به‌شداریان تیادا كرد. مزگه‌وته‌كه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین په‌رستگاكانی شیكاگۆ، موسڵمانانی ناوچه‌ی بریچڤیوی كۆكرده‌وه.
دوای نوێژی ته‌راویح، ئوسامه جه‌مال بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مزگه‌وتی The Mosque Foundation له شیكاگۆ كه 400 هه‌زار موسڵمانی لێدهیژیت، رۆژانه سێ بۆ چوار هه‌زار موسڵمان كۆده‌كاته‌وه له نوێژی ته‌راویحدا.
ئوسامە جه‌مال باسی له رۆژه‌ڤی جیهان كرد و گوتی: "به‌داخه‌وه مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له سێبه‌ری پێشهاته‌كانی فه‌ڵه‌ستین كه زۆر جێگه‌ی داخن ده‌ستپێده‌كات".