Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
قاهیره - AA
رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ئه‌م مانگه كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌باره‌ی قودس كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر داوای سعوودیه و دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی دوو وڵات كه ناوه‌كانیانی ئاشكرا نه‌كردوون بڕیاری داوه رۆژی پێنجشه‌ممه له‌باره‌ی قودسه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاتوێی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیب-ه‌وه بۆ قودس و پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له سه‌ر داوای فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
بۆ بڕیاردان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاره‌كه پێویسته له لایه‌ن وڵاتێكی ئه‌ندامه‌وه داوا بكرێت و دوو وڵاتی دیكه‌یش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕن.