Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:
-"من لێرەوە داوا لە ئەمریکا دەکەم، داوا لە بەرێز سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، دەڵێم ئەو زاتەی کە لەسه‌ر رووبه‌ری ٤٠٠ دۆنم زەوی دەژی لە بنسلڤانیا سنوورداشی بکەن و رادەستی ئێمەی بکەنەوە، من گوتم کە ئەوان هەوڵی کودەتا دەدەن بەڵام گوێت پێ نەدا. ئێستا دوای هەوڵە کودەتا سەربازییەکە دووباره داوا دەکەم، ئەو زاتەی لە پنسلڤانیایه سنوورداشی بکەن و رادەستی تورکیای بکەنەوە".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا زۆری ئازاری به‌ده‌ست پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبه‌وه جهشتووه و گوتی: "من لێرەوە داوا لە ئەمریکا دەکەم، داوا لە بەرێز سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، دەڵێم ئەو زاتەی کە لەسه‌ر رووبه‌ری ٤٠٠ دۆنم زەوی دەژی لە بنسلڤانیا سنوورداشی بکەن و رادەستی ئێمەی بکەنەوە، من گوتم کە ئەوان هەوڵی کودەتا دەدەن بەڵام گوێت پێ نەدا. ئێستا دوای هەوڵە کودەتا سەربازییەکە دووباره داوا دەکەم، ئەو زاتەی لە بنسلڤانیایه سنوورداشی بکەن و رادەستی تورکیای بکەنەوە".
ئه‌ردۆغان، گوتارێكی پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتیانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌مه‌به‌ستی پرۆتیستۆ كردنی هه‌وڵی كوده‌تای ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵاچی له ئوسكودار كسكڵی كۆببوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له رۆژێكی جیادان و هاووڵاتیانیش به ئاگاییه‌وه له كسكڵی كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و پشتیوانیهشه كه ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی دروست كردووه.
گوتیشی: "ماوه‌ی 40 ساڵه ئه‌م وڵاته زۆر ئازاری به‌ده‌ست ئه‌م پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبه‌وه جهشتووه. كه بنكه‌ی عیباده‌ته، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی بازرگانیه و سه‌ره‌كه‌ی سووكایه‌تییه. هه‌موو شتیكی ئه‌م گه‌له‌یان له زه‌كات، سه‌رفیتره و خێر هه‌ڵوشی، پاشانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، له ئه‌مریكاوه تا ده‌گاته ولاتانی ئه‌ورووپا هه‌واڵی ناڕاست و درۆیان له‌باره‌ی ئه‌م وڵاته‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. من لێرەوە داوا لە ئەمریکا دەکەم، داوا لە بەرێز سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، دەڵێم ئەو زاتەی کە لەسه‌ر رووبه‌ری ٤٠٠ دۆنم زەوی دەژی لە بنسلڤانیا سنوورداشی بکەن و رادەستی ئێمەی بکەنەوە، من گوتم کە ئەوان هەوڵی کودەتا دەدەن بەڵام گوێت پێ نەدا. ئێستا دوای هەوڵە کودەتا سەربازییەکە دووباره داوا دەکەم، ئەو زاتەی لە بنسلڤانیایه سنوورداشی بکەن و رادەستی تورکیای بکەنەوە".
- "ئێستا ئه‌و گرێیه پاك ده‌كرێته‌وه"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كوده‌تاكه به‌و شێوه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت كه كوده‌تاچییه‌كان ده‌یانخواست و چاوه‌ڕوانی بوون و گوتی: "ده‌ڵێن "له‌سه‌رو قه‌ده‌ره‌وه قه‌ده‌ر هه‌یه" و باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بووه، گوتووشیانه ئه‌وه‌ی هێزی هه‌یه له‌سه‌ر حه‌ق نییه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌قه به‌هێزه، هه‌واش ده‌رچوو".
له‌سه‌ر هوتافكێشانی هاووڵاتیان كه ده‌یانگوت "رێك راوه‌سته مل كه‌چ مه‌كه" ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ نیگه‌ران مه‌بن. ئێمه ته‌نیا له حزوری خوادا له ركوعدا مل كه‌چ ده‌كه‌ین. له ئێمه ناوه‌شێته‌وه له شوێنیكی دیكه مل كه‌چ بكه‌ین. شتیكی له‌و شێوه‌یه له بنه‌مای ئێمه‌دا نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌داخه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا پۆلیس و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیمان شه‌هید بوون. له خودا داواكارم ره‌حم به شه‌هیده‌كانمان بكات. زیاتر له هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، شیفای به‌په‌له‌ش بۆ ئه‌وانه ده‌خوازم. له‌نێو شه‌هیده‌كاندا هاورییانم هه‌ن، به‌ڵام من جیاوازیان ناكه‌م. هه‌موویان هاوڕێمن. ئه‌م رووداوانه كردهوهیهكن له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی ناو هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ئه‌نجامدران، نه‌وه‌ك هێزه چه‌كدارەكان خۆی. چونكه ئه‌وانه گرێیه‌ك بوون له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا. ئێستا ئه‌و گرێیه پاك ده‌كرێته‌وه. به‌ئیزنی خودا هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌ره‌و خاڵێكی شایسته هه‌نگاو ده‌نێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا زۆر سوپاسی دادوەری دەکەم، چونکە دادوەران لە سەرانسەری وڵات بێ گوێدانە پلەی سەربازیی بە ھاریکاری پۆلیس بڕیاری دەستگیرکردنیان دەرکردووە و ئەمانەیان دەستگیر کردووە".