Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
له یه‌كه‌مین ساڵیادی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا، ئاژانسی ئانادۆڵو له ئاسمانه‌وه دیمه‌نی كۆشكه‌كه‌ی پێنسیلڤانیای سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌نی تۆمار كرد كه ترس و بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه. هاوكات دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و راگه‌یاندنكاران له‌و شه‌قامه‌ی كۆشكه‌كه‌ی لێیه بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی.
ئاژانسی ئانادۆڵو له ئاسمانه‌وه دیمه‌نی كۆشكه‌كه‌ی پێنسیلڤانیای ئه‌مریكای سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ گوله‌نی تۆمار كرد، كه له ساڵی 1999ه‌وه تیایدا ده‌ژی.
كۆشكه‌كه لەناو كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌دا دروستكراوه كه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 دۆنم دەبێت.
له‌و دیمه‌نه‌ی كۆشكه‌كه كه ئاژانسی ئانادۆڵو له ئاسمانه‌وه له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه تۆماریكردووه هه‌موو ورده‌كاری ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه گوله‌نی تێدا ده‌ژی. له كاتی تۆمارکردنی دیمه‌نه‌كاندا یه‌كێك له ئه‌ندامانی فه‌تۆ كه له كۆشكه‌كه‌دا كار ده‌كات به كامێرا وێنه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی گرت.
- پۆلیس رێگه‌ی به خۆپیشانده‌ران نه‌دا
له لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی ئه‌مریكا رووبەرێکی بچووکی بۆ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ته‌رخان كرد كه هاتبوونه ئه‌و شه‌قامه‌ی كۆشكه‌كه‌ی تیادایه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، شه‌قامه‌كه‌ی پێ چۆڵكردن.
پۆلیس په‌یامنێری ئانادۆڵوشی له شه‌قامه‌كه دوورخسته‌وه كه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی کارەکانی بوو. پۆلیسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌رپرسی كۆشكه‌كه‌ی فه‌تۆ په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردوون و داوای كردووه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شه‌قامه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه دووربخرێنه‌وه چونكه بێزاریانكردوون.
- شه‌قامه‌كه به ته‌واوی داخرا
پۆلیس هه‌ردوو سه‌ری شه‌قامه‌كه‌ی داخست و رێگه‌ی له هاتوچۆی خه‌ڵكی گرت. هاوكات داخستنی رێگاكه ته‌نها به هۆی سكاڵای هاووڵاتییه‌كه‌وه، كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
لە یەکەمین ساڵوەگەڕی هەوڵی کودەتاکەدا بە هۆی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ دەرکەوت کە چی ترس و نیگەرانییەک کۆشکی فەتۆی داپۆشیووە، یەکێک لە ئەرکدارانی بەردەرگای کۆشکەکە کە ڤیدۆی خۆپیشاندەران و راگەیاندنکارانی دەگرت بووە جێی سەرنج.
سەردەستەی فەتۆ فەتحوڵڵا گولەن کە وای نیشان دەدات ئەو دوورە لەو هەوڵی کودەتایە لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی نەتەوەیی گەلی ئەمریکا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە بە هۆی نیگەرانییەکان کارمەندانی کۆشکەکە بە هاوکاری پۆلیس هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ رێگەگرتن لە خۆپیشاندان و هەواڵ ئامادە کردن لە دەورووبەری کۆشکەکە.
تورکیا کە داوای رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا دەکات، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لەو کۆشکەدا لە ناوچەی سایلۆرسبۆرگ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دەژیت.