Esin Işık
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
ئافیۆن- AA
سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون رایگه‌یاند: "ئێستا سەربازانمان بە (سەر) چیا، گاشەبەرد و گرددا دەڕۆن. لەو چرکەساتەدا خوا یاربێت ٣٠٠ کیلۆمەتر چارگۆشەیان بڕیووە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە شه‌شه‌مین کۆنگرەی ئاسایی لقی پارته‌که‌ی له ئافیۆن، گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون گوتی: "ئێستا سەربازانمان بە (سەر) چیا، گاشەبەرد و گرددا دەڕۆن. لەو چرکەساتەدا خوا یاربێت ٣٠٠ کیلۆمەتر چارگۆشەیان بڕیووە. سوپاس بۆ خوا هه‌موو رۆژێک كه‌مێك زیاتر له سه‌ركه‌وتن نزیک ده‌بینه‌وه".
سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی "هەمیشە دهستکراوەین بۆ برایه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بۆ داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش هه‌نگاوبنێن. هه‌مان ده‌ست ده‌بێته مسته‌كۆڵه و زلـله بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت داهاتوومان ره‌ش بكه‌ن".