Aynur Ekiz,1 23
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن راگه‌یاند: "ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له رۆژانی رابردوودا له‌نێوان به‌رپرسانی تورك و ئه‌مریكادا ئه‌نجامدران، ده‌بێت ببنه وه‌رچه‌رخانێك بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی متمانه كه به‌هۆی هاوكاریكردنی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌ده/یه‌په‌گه و سیاسه‌تی پاریزبه‌ندی له‌سه‌ر فه‌تۆ له خاكی ئه‌مریكادا پیاده‌ده‌كرێت".
كاڵن له وتارێکدا له‌ژیر ناوی "توركیا چاوه‌ڕوانی چی له ئه‌مریكا ده‌كات" كه ئه‌مرۆ له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاوكرایه‌وه نووسیویەتی: "ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له رۆژانی رابردوودا له‌نێوان به‌رپرسانی تورك و ئه‌مریكادا ئه‌نجامدران، ده‌بێت ببنه وه‌رچه‌رخانێك بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی متمانه كه به‌هۆی هاوكاریكردنی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌ده/یه‌په‌گه و سیاسه‌تی پاریزبه‌ندی له‌سه‌ر فه‌تۆ له خاكی ئه‌مریكادا پیاده‌ده‌كرێت".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه توركیا ده‌ستی پێكردووه بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی یه‌په‌گه له عه‌فرین وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه درێژه‌ی هه‌یه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی باكووری سووریایه له په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش و قاعیده.
ئیبراهیم كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێویسته له سووریادا كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه شه‌ڕی ناوخۆ درێژه‌ی هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌كان كاربكه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان ئامانج و، پێویسته پشتیوانی له قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ولاته داماڵدرێت له هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، پاراستنی یه‌كچارچه‌یی سووریا، دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی شه‌رعی.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كردووە كه هه‌موو وڵاته‌كان ده‌ڵێن پشتیوانی له‌و ئامانجانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام چالاكییه‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا چیرۆكی جیاواز ده‌هۆننه‌وه.
کاڵن ئاماژەی بەوە دا کە بە پێشەنگایەتی تورکیا هەوڵی قۆناغێکی راگوزەر دەدرێت بۆ کۆتاییهاتن بەو جەنگە ماڵوێرانکەرەی حەوت ساڵە بەرۆکی سووریای گرتووە و بۆ هێنانەدی ئازادی، سەقامگیری، ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەو وڵاتە، نووسیویەتی: "بەڵام ئەگەر ئەو وڵاتانەی هاتوونەتە ناو کێشەکانی سووریا دەست بکەن بە شەڕی بەوەکالەت ئەوا ناگەینە ئەو ئامانجانە. ئێستا لەم رووەوە پێشهاتی نوێ روودەدەن. بۆ نموونە لەو قۆناغەدا ئەمریکا لەوە دەرچووە کە تەنها بەشکستهێنان بە داعش و ئێران لەوە دەرچووە کە تەنها بە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات (لە سووریا) بکشێنەوە. ئیدی بەرپرسانی ئەمریکی ئەوە ناشارنەوە کە لە داهاتووی سووریادا وەک هێزێک بەرامبەر ئێران لە گۆڕەپانەکەدا دەمێننەوە. بەمجۆرە سووریا دەبێتە مەیدانی جەنگی بە وەکالەتی ئەمریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئێران، رووسیا و حزبوڵڵا. ئەم پێشهاتانە لەبەرژەوەندی کەسدا نیین. چونکە هیچ هێزێک ناکاتە براوە".
ئیبراهیم کاڵن بەپێویستی دەزانێت کە کۆبوونەوەکانی تورکیا و ئەمریکا هەنگاوی کردەیی ئەمریکای بەدوا دابێت، گوتی: "لەم میانەدا دەبێت ئەمریکا بچێتە قۆناغی دوورکەوتنەوە لە پەیەدە/یەپەگە و ئەو رێکخراوە لە منبج بباتە دەرەوە و رەوانەی رۆژهەڵاتی فوڕاتی بکات. هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا دەتوانن بەهەماهەنگی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە ئاسایشی منبج بپارێزن، هاوشێوەی ئەوەی لە جەرابلوس و چۆبانبەی هەیە. ئەو ناوچانەی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات ئازادی کردن نە هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەدی لێن نە چەکدارانی داعش و پەیەدە/یەپەگە. بەهەمان شیوە بە ئاسانی دەتواندرێت لە منبجیش ئەوە بکرێت. تورکیا هەوڵ دەدات بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونیش هەر ئەمە بکات".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر کوردەکانی سووریا نەبنە بەشێک لە پەکەکە ئەوا تورکیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵیاندا نییە، نووسیویەتی: "لە راستیدا مۆدی ئایدۆلۆژیای مارکسیست-لینیستینی پەکەکە بەسەرچووە و سەدان هەزار کورد هەن کە تاکتیکەکانی رەت دەکەنەوە. پێویستە لە بنیاتنانەوەی سووریایەکی فرەیی و دیموکراتی نوێنەری رەوای کوردی سووریا شوێنیان دیار بێت. هاوبەشیەکی بنیاتنەر لە زۆر تەوەری دوولایەنی و ناوچەییدا بە سوودی هەردوو وڵات تەواو دەبێت. بەڵام ئەمە پابەندە بە تێگەیشتنی ئەمریکا لە هەستیاریی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە بابەتەکانی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە و فەتۆ".