Abdullah Shukur
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە خولی تێنسی کراوەی فەڕەنسا لەسەر ئاستی پیاوان، یاریزانی ئیسپانی رافایل نادال بە ئەنجامی ٣-٠ بەسەر یاریزانی سویسری ستان واورینکا سەرکەوت و بووە یەکەمین یاریزانی تێنسی سەرزەوی کە بۆ ١٠ یەمین جار پاڵەوانییەتی ئەم خولە بەدەستبھێنێت.
خولی تێنسی کراوەی فەڕەنسا لە شاری پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، ھەردوو یاریزان ستان واورینکا و رافایل نادال رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
یارییەکەی نێوان ھەردوو یاریزانەکە دوو کاتژمێر و پێنج خولەکی خایاند و لە کۆتایشدا نادال بە ئەنجامی ٣-٠ بەسەر واورینکا سەرکەوت و بووە یەکەمین یاریزانی تێنسی سەرزەوی کە بۆ ١٠ یەمین جار پاڵەوانییەتی ئەم خولە بەدەستبھێنێت.