مەدرید
گوتەبێژی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تۆنی فرێخا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مێسی تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. ئەوە شتێکی ئاساییە و یەکەم حالەتی پێکان نییە. لێرەو لەوێ ھەواڵ و بۆچوونی نامۆ دەبیستین، شتێکی سەیرە!
ھەروەھا فرێخا لەبارەی گەڕانەوە و داھاتووی لیۆنێل مێسی گوتی: "دڵنیاتان دەکەمەوە مێسی بە باشترین شێوە دەگەڕێتەوە ناو یاریگاکان و وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان بەردەوام دەبێ."
دوای ئەوەی نەبوونی مێسیی بە کەڵێن دروستکردن بۆ بەرشەلۆنە دانەنا، فرێخا گوتی: "راستە بەرشەلۆنە بێ مێسی یارییەکی ئەوتۆی بۆ نەدەکرا، بەڵام ئیتر ئەوەمان چارەکرد. ئێستا یانەکەمان دەتوانێ پشت بە یاریزانانی دیکە ببەستێ و بەبێ مێسی بە ئاستێکی باش یاری بکات."
لەبارەی چاودێریکرانی مێسی لەلایەن پزیشکێکی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە فرێخا گوتی: "پزیشکەکانمان بەبەردەوامی چاودێریی مێسی دەکەن. ئەو پسپۆرەی لە دەستەی پزیشکانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە ھاتوون لەسەر ویستی مێسی بووە، کە ئەوە شتێکی ئاساییە."
دوای ئەوەی پرسیاری لەبارەی گرێبەستی ئینێستا لێکرا فرێخا بەمجۆرە وەڵامی دایەوە و گوتی: "ھێشتا ھیچ کاتێک دانەنراوە، بەڵام کارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن. کە گەیشتینە بڕیاری کۆتایی بڵاوی دەکەینەوە."