ھەولێر
لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ساڵی ٢٠١٥ کە بریارە وڵاتی ئوسترالیا میوانداری بکات، لە یارییەکانی کۆمەڵەی C ھەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی گرنگ دەبێتە میوانی ھەڵبژاردەی سعودیە.
یارییەکە لە شاری (دەمام)ی سعودیە بەرێوەدەچێت، رکابەری گەیشتن بە قۆناغە کۆتاییەکانی، دەبێ ھەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتن تۆمار بکات، چونکە تاوەکو ئێستا لە کۆی سێ یاری خاوەن یەک بردنەوەیە و بە ٣ خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی گرتوە، سعودیەش بە کۆ کردنەوەی ٩ خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتوە، بۆیە ئەم یارییە بە یاری یەکلاکەرەوە بۆ عێراق ھەژمار دەکرێت.
ھەر سبەی چەندین یاری تریش بەرێوە دەچێت کە بەم شێوەیە ".
سوریا × سەنگافورە
چین × ئەندۆنیسیا
تایلەند × ئێران
ڤێتنام × ئۆزبەگستان
یەمەن × قەتەر
عومان × ئوردن
بەحرێن × مالیزیا
ئیمارات × ھۆنک کۆنگ
کوێت × لوبنان
رێزبەندی ھەڵبژاردەکانیش بەم شێوەیە دەبێت:
کۆمەڵەی A:
یەکەم: عومان ٧ خاڵ
دووەم: ئوردن ٥ خاڵ
سێیەم: سەنگافورە ٣ خاڵ
چوارەم: سوریا ١ خاڵ
کۆمەڵەی B:
یەکەم: ئێران ٧ خاڵ
دووەم: کوێت ٥ خاڵ
سێیەم: لوبنان ٤ خاڵ
چوارەم: تایلەند ٠ خاڵ
کۆمەڵەی C:
یەکەم: سعودیە ٩ خاڵ
دووەم: چین ٤ خاڵ
سێیەم: عێراق ٣ خاڵ
چوارەم: ئەندۆنیسیا ١ خاڵ
کۆمەڵەی D:
یەکەم: بەحرێن ٧ خاڵ
دووەم: قەتەر ٦ خاڵ
سێیەم: مالیزیا ٤ خاڵ
چوارەم: یەمەن ٠ خاڵ
کۆمەڵەی E:
یەکەم: ئیمارات ٩ خاڵ
دووەم: ئۆزبەگستان ٤ خاڵ
سێیەم: ھۆنک کۆنگ ٤ خاڵ
چوارەم: ڤێتنام ٠ خاڵ