قەتەر
فرانسیسکۆ باپتیستا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ریال مەدرید و رێکخەری گشتیی کەمپەکانی تۆپی پێ و مانوێڵ پارێنۆ لەگەڵ غانم موھەننەدی بەڕێوەبەری (ق سپۆرتز) کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەیان کرد کە کۆمەڵەکە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمپێک لە کەمپە سەرکەوتووەکانی تۆپی پێ لە قەتەر دەکەنەوە.
باپتیستا رایگەیاند "لە کەمپی مانگی ١٢ بۆ ماوەی ١ حەفتە گەنجە تەمەن ٥ تا ١٧یەکان لەلایەن راھێنەرانی بە ناوبانگی ریال مەدریدەوە، بە شێوەیەکی کە بە (مەدریستا) واتە بە رۆحی ریال مەدریدی پەروەردە دەکەین، دواتر بۆ خولەکان وەریان دەگرین. ئەو گەنجانەی کە سەرکەوتووبن دەرفەتی بەشداربوون لە ریال مەدرید بەدەست دێنن."
باپتیستا جەختی لەوە کرد تا ئێستا ١٤٠ کەس سەریان لێداوە بۆ بەشداریکردن لە کەمپەکە و لەبەر گەرمایی ھاوین مانگی دێسەمبەریان بۆ کەمپەکە ھەڵبژاردوە.
باپتیستا ئاشکرای کرد بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، یانەی پاریس سەن جەرمەن لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ دوبارە دێنە قەتەر.
کۆمەڵەی ریال مەدرید حوزەیرانی رابردوو لەگەڵ یانەی (ق سپۆرتز) گرێبەستی ھاوکارییان واژو کرد.