دوێنی شەو لە یاریگای ماستێللا، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی شای ئێسپانیا لە نێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە بەرێوەچوو.
ئەنجامی یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ ریال مەدرید و گۆڵێک بۆ بەرشەلۆنە بوو.
دوێنی شەو سەعات دووی شەو بە کاتی ئیسپانیا، شاندی ریال مەدرید لە ڤالێنسیاوە بەرەو مەدرید بەرێکەوتن. بێ ئەوەی پشوو بدەن، شاندەکە راستەوخۆ چوونە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەگەڵ ھەندەران ئاھەنگیان گێڕا.
یاریزانان سواری پاسی سەر کراوە بوون و بەرەو گۆڕەپانی شیبێلێس چوون. پێشتر بیر لە ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ئاھەنگەکە کرابوو. گۆرەپان ئامادەبوو بۆ گێڕانی ئاھەنگی سەرکەوتن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.