وەرزش

زەینەددین زیدان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی گرتەوە ئەستۆ

راهێنەری بە رەگەز فەڕەنسی، زەینەددین زیدان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە شوێنی سانتیاگو سۆلاری ئەرژەنتینی گرتە ئەستۆ.

Abdullah Shukur  | 12.03.2019 - نوێکردنەوە : 12.03.2019
زەینەددین زیدان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی گرتەوە ئەستۆ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

راھێنەری بە رەگەز فەڕەنسی، زەینەددین زیدان ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە شوێنی سانتیاگو سۆلاری ئەرژەنتینی گرتە ئەستۆ.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند کە کۆتایی بە گرێبەستەکەی راھێنەری ئەرژەنتینی سانتیاگۆ سۆلاری ھێناوە و گرێبەستێکی تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ زەینەددین زیدان بۆ ئەو پۆستە واژوو کردووە.

زێدان بۆ ماوەیەکی زۆر درێسی یانەی ریال مەدریدی لەبەرکردووە و چەندین سەرکەوتنی گەورەی لەگەڵ ئەو یانەیە وەک یاریزان بەدەستھێناوە، و ساڵی ٢٠١٦ بووە راھێنەری ئەو یانەیە و سێجار لەدوای یەکتر پاڵەوانییەتی UEFA بۆ ئەو یانەیە بەدەستھێناوە. ھاوکات دوو جار جامی سوپەری UEFA و جامی جیھانی یانەکانی فیفا و یەک جاریش خولی لالیگای ئیسپانی و پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ ریال مەدرید بەدەستھێناوە.

ریال مەدرید بە راھێنەرایەتی جولێن لۆپێتێگیۆ و سۆلاری لە ٢٧یەمین ھەفتەی لالیگا تەنھا ٥١ خاڵی کۆکردەوە و ١٢ خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەکە مایەوە.

دواتریش ریال مەدرید لەبەرامبەر بەرشەلۆنەی رووبەڕووی دۆڕان بوویەوە و ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın