گیلسنکیرچن
دوای ئەو گێژەڵووکە وێرانکارەی وڵاتی فیلیپینی شێواند، وەک یارمەتییەک بۆ منداڵانی فلیپین چەند ئەستێرەیەکی پێشووی ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی تورکیا و ئەڵمانیا یارییەکی نمایشییان ئەنجامدا.
بەرھەمی ئەو یارییە بۆ منداڵە لێقەوماوەکانی فیلیپین، بەتایبەتی بێ نەوایان، تەرخانکرا.
یارییەکە لە یاریگای ڤێلتنیس ئارینا ی یانەی شالکە لە شاری گیلسنکیرچنی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. تێیدا تورکیا بە ئەنجامی (٧ - ٢) گۆڵ لە ئەڵمانیای بردەوە.