Mohamad Misto,1 23
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بڕی هه‌زار دۆلار سه‌رانه له‌و كوڕانه ده‌ستێنێت كه له هه‌نده‌ران هاتوونه‌ته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه ده‌كه‌ن كه له‌و ناوچانه ده‌ژین كه ئه‌و رێكخراوه داگیری كردوون له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كچانه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه هه‌نده‌ران.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به ناو یاسایه‌كی ده‌ركردووه كه هه‌ر كورێك له هه‌نده‌رانه‌وه بێته‌وه و بیه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێك بكات له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و، پێویسته هه‌زار دۆلار بدات.
ماوه‌یه‌كی زۆره رێكخراوه‌كه داوای كه‌فیل ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له رێكه‌وتی دیاریكراودا نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا ده‌ستبه‌سه‌ر كهفیلهكهیدا ده‌گرن و داوای سه‌رانه‌ی لێ ده‌كه‌ن.