Meltem Bulur
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو (له‌باره‌ی پێكدادانه‌كانی رۆژئاوای فورات له‌گه‌ڵ داعش): "ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فورات یارمه‌تی لۆجستی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه‌یان جیاوازه، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، یه‌ك چه‌كداری یه‌په‌گه‌مان له رۆژئاوای فورات ناوێت. ئه‌مریكا له‌وباره‌وه گرەنتیی داوه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی بمێنێت، ئه‌و گرنتییهی داوه. چونكه یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌چنه هه‌ر شێوێنێك، پاكتاوی نه‌ژادی ئه‌نجام ده‌دەن".
چاوش‌ئۆغڵو له ته‌ره‌ته خه‌به‌ر رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، هه‌م له سووریا و هه‌م له عێراق، سه‌رباری هه‌وڵی زۆری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، داعش بوونی خۆی پاراستووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌هێرشه زهمینییهكاندا هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت هه‌یه به‌ڵام وه‌ك پێویست نییه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویستی به ستراتیجێكی هاوبه‌شی به‌هێز هه‌یه.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند ئه‌مریكا له یه‌په‌گه و په‌یه‌ده نزیكبووه‌ته‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "جێگای قبووڵكردن نییه وڵاتێك كه هه‌میشه و له‌هه‌موو شوێنێك به پێشه‌نگ دابنرێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات كه له كهمپهكانیاندا تیرۆرست په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و تیرۆرست بۆ توركیا ده‌نێرن و ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ن. ئێمه له سه‌ره‌تاوه له‌مباره‌وه جیاواز بیرمانكرووهتهوه و بۆچوونه‌كانمان به ڕوونی به ئۆباما و هه‌موو موخاتهبهكانمان راگه‌یاندووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین ئێستا له مه‌یدانی شه‌ڕدا ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌رده‌وامه. ئێمه له هه‌مووان زیاتر ده‌مانه‌وێت ناوچه‌ی مونبج پاكبكرێته‌وه و دابخرێت. چونكه له‌و ناوچه‌یه‌وه زۆرترین پهلاماردهدرێین. له‌به‌رئه‌وه له‌سنووره‌كه‌ماندا رێكخراوێكی تیرۆریستیمان ناوێت به‌ڵام نامانه‌وێت رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه‌ش هه‌بێت. بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر مونبج كه هاوپه‌یمانێتی دیموكراتی سووریا ئه‌نجامی ده‌دات رازی بووین، به‌ڵام گوتمان ئه‌گه‌ر كه‌سانی سه‌ربه په‌یه‌ده‌یان تێدایه ده‌بێت دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوچه‌كه بهجێبهێڵن. ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فورات یارمه‌تی لۆجستی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وه‌یان جیاوازه، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، یه‌ك چه‌كداری یه‌په‌گه‌مان له رۆژئاوای فورات ناوێت. ئه‌مریكا له‌وباره‌وه گرەنتیی داوه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆی بمێنێت، ئه‌و گرەنتییهی داوه. چونكه یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌چنه هه‌ر شێوێنێك، پاكتاوی نه‌ژادی ئه‌نجام ده‌دەن".