توركیا له به‌رنامه‌ی دایه كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕا، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه
- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه توركیا له به‌رنامه‌ی دایه ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕا، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه توركیا له به‌رنامه‌ی دایه ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕا، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه.
ئاكسۆی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ عێراق و به بیری هێنایه‌وه گه‌وره‌ترین په‌یماننامه توركیا له‌گه‌ڵ عێراق كردوویه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به بڕی پێنج ملیار دۆلار، گوتی: "به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤای، كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ عێراق".
حامی ئاكسۆی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له به‌رنامه‌ی دایه ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه له موسڵ، به‌سڕا، كه‌ركووك و نه‌جه‌ف بكاته‌وه. گوتی: "له‌و رێگایه‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به نزیكبوونه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه و چین و توێژه‌كانی عێراق".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران به باش نازانێت و پێیوایه سزاكان زیان به گه‌لی ئێران و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
له كاتی به‌رده‌وامیدان به كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌دات ئۆناڵ هاته ژووره‌وه و ماوه‌یه‌ك گوێیان بۆ لێدوانه‌كانی ئاكسۆی راگرت.