تۆپی پێ.. میشێل پلاتینی ده‌ستگیركرا
- سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، میشێل پلاتینی له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ده‌ستگیركرا.
Ile-de-France
پاریس - AA
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، میشێل پلاتینی له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ده‌ستگیركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له به‌رپرسانی دادوه‌ری وه‌رگیراوه، میشێل پلاتینی له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌باره‌ت به پێدانی مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفای 2022 بە قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چوو له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركراوه.
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، میشێل پلاتینی له ساڵی 2014دا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌تكرده‌وه كه له راگه‌یاندنی به‌ریتانیادا له‌باره‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگدانه‌ی کە مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2022ی دایه قه‌ته‌ر.
میشێل پلاتینی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Le Mondeی فه‌ڕه‌نسی سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه رایگه‌یاندبوو "ئه‌وانه ده‌نگۆی بێ بنه‌مان بۆ هه‌ژاندنی دیدی كۆمه‌ڵگان و راست نین".
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووه به‌وه‌ی ناوی به بانگه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له كاتێكدان بۆ داهاتووی تۆپی پێی جیهان گرنگه و له‌مه‌ودواش هیچ شتێك كه رووده‌دات بۆ خۆی نابێته سوپرایز.
پلاتینی ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه له میانی ده‌نگدانه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن هومام له لیژنه‌ی جامی جیهانی قه‌ته‌ر 2022 كردووه و باسی له‌وه كرد كه تووشی سه‌رسوڕمان بووه به‌وه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكدا كه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری فیفا ئه‌ركی هه‌بووه كراوه‌ته بابه‌تی ده‌وڵه‌ت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن