ئیستانبوڵ-AA
ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ٧٠٠هه‌مین گۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون تۆماركرد دوای ئه‌وه‌ی له گۆڵێكی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان له دژی ئێڤه‌رتۆن له‌میانی یارییه‌كانی پرێمیه‌رلیگ تۆماركرد.
له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ١٠ی خولی ئینگلیزییدا، له یاریگای گودیسۆن پارك مانچێسته‌ر یونایتد بووه میوانی ئیڤه‌رتۆن. له خوله‌كی ٥ی یارییه‌كه‌دا یانه‌ی خاوه‌نماڵ له‌رێگه‌ی گۆڵێكی ئالێكسانده‌ر چوكا ئایۆبی-یه‌وه، توانی پێشكه‌وێت. به‌ڵام دڵخۆشی ئیڤه‌رتۆن زۆری نه‌خایاند كاتێك مانچێسته‌ر له خوله‌كی ١٥دا له‌رێگه‌ی گۆڵێكی ئانتۆنی-یه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، ١-١.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی ٢٩دا چووه نێو یاریگا و له خوله‌كی ٤٤دا گۆڵێكی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ١-٢. ئه‌وه‌ش بووه ٧٠٠هه‌مین گۆڵی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون.
به‌م ئه‌نجامه مانچێسته‌ر یونایتد ١٥ خاڵی كۆكرده‌وه و ئیڤه‌رتۆن له ١٠ خاڵدا مایه‌وه.