Emrah Oktay
10 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی یاریزانه بێپهلهكانی توركیا له یاری كۆتایی جامی جیهانیی ٢٠٢٢دا، كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، به ئه‌نجامی ٤-١ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌نگۆلای برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له میانی ركابه‌رییه‌كانی جامه‌كه‌دا كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، له یاریی كۆتاییدا به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌نگۆلا بوویه‌وه.

له یاریی كۆتاییدا كه نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار هانده‌ری تورك ئاماده‌ی بوون، ئه‌نگۆلا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیپێكرد به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی توركیا هه‌ر زوو یارییه‌كه‌ی هاوسه‌نگ كرده‌وه. له خوله‌كی ١٩دا له‌رێگه‌ی گۆڵێكی عومه‌ر گوله‌ریوز-ه‌وه توانی ١-٠ پێشبكه‌وێت. له خوله‌كی ٢٤ی یارییه‌كه‌دا، هێنۆ ئاداو توانی به لێدانێكی ئازاد گۆڵی یه‌كسانبوون بۆ ئه‌نگۆلا تۆمار بكات، ١-١ و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.

له گێمی دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به باشی ده‌ستیپێكرد و له خوله‌كی ٢٩دا توانی لێدانێكی سزا بباته‌وه. له خوله‌كی ٣١دا ره‌حمی ئۆزجان لێدانه‌كه‌ی به‌كارهێنا و توانی گۆڵی دووه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماربكات، ٢-١. ره‌حمی ئۆزجان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌ی توركیای له خوله‌كی ٤٣دا تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٣-١. دواتر و له خوله‌كی ٤٩دا سه‌ركان ده‌ره‌لی گۆڵی چواره‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا تۆماركرد. به‌وشێوه‌یه توركیا توانی یاریی كۆتایی جامه‌كه به ئه‌نجامی ٤-١ بباته‌وه و ببێته پاڵه‌وانی جامی جیهانیی تۆپی پێ ٢٠٢٢ بۆ یاریزانه بێپهلهكان.
