Mustafa Melih Ahıshalı, Zahir Sofuoğlu
20 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی ڕایگەیاند کە ھەڕەشەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دژبە ئێران، ھەوڵێکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە بەھۆی زۆری قەرز و بەرزبوونەوەی نرخی سوودەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
عەباس عەراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە دۆناڵد ترەمپ بەناوی "Economic D-Day" دژبە ئێران ڕاگەیاندووە، ئامانجی لێی لادانی سەرنجە لەسەر ئەو"قەیرانە ئابوورییەی کە ئەمریکا، بەھۆی زۆرى قەرز و بەرزبوونەوەی نرخی سوود" ڕووبەڕووی بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کردووە، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە سیاسەتە شکستخواردووەکانی ئەوا ڕووبەڕووی "شکستی زیاتر" دەبێت، ھەروەھا دوژمنایەتی ئێرانییەکان بەرامبەر ئەمریکا زیاتر دەکات.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی نووسیوویەتی: "تیرۆری ئابووری ئەمریکا، بووەتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئابووری جیھان".
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئۆپەراسیۆنێکی ئابووریی بێوێنەی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و ھۆشداری ئەوەشی دا، لەوەی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە حکوومەتی ئێران دەکەن، ڕووبەڕووی لێکەوتە ئابوورییە قورسەکان دەبنەوە.