ئیستانبوڵ - AA
هەشت یاری لە هەفتەی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بەڕێوەچوو.
یاریی چوارەمی هەریەک لە کۆمەڵەکانی E,F,G و H بەڕێوەچوو.
له یارییهکی گرنگی شهوی رابردوودا، یانەی پاریس سان جێرمان له یاریگای خۆیدا میوانداری بێنفیکای كرد. یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لەو یارییەی کە لە کۆمەڵەی E ئەنجامدرا، چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی میلانی بردەوە و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت. گۆڵەکانی چێڵسی لە رێگەی یاریزانان جۆرجینۆ و پیێر ئۆبامیانگ تۆمارکران.
لە یارییەکی دیکەدا، ریال مەدرید پاڵەوانی وەرزی رابردوو، بووە میوانی شاختار دۆنێتسک، سەرەڕای تەواوبوونی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١، یانەی شاهانە توانی بە کۆکردنەوەی ١٠ خال گەیشتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر بکات. ئۆلیکساندر زوبکۆڤ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ شاختار دۆنێتسک تۆمار کرد، ریال مەدرید لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٠+٥ بە گۆڵێکی ئەنتۆنیۆ رودیگەر توانی بە تاکە خاڵێک یاریگا بەجێبهێڵێت.
هەروەها یانەی مانچستەر سیتی کە بە ١٠ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، دوای ئەوەی بۆروسیا دۆرتمۆند و سێڤیلیا بە ئەنجامی ١-١ یەکسانبوون، گەیشتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کرد.
ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوو:
- کۆمەڵەی E
دینامۆ زاگرێب (کرواتیا) - سالزبۆرگ (نەمسا): ١-١
میلان (ئیتاڵیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا): ٠-٢
- کۆمەڵەی F
سێلتیك (سكۆتلاند) - لایپزیک (ئەڵمانیا): ٠-٢
ریال مەدرید (ئیسپانیا) - شاختار دۆنێتسک (ئۆکراینا): ١-١
- کۆمەڵەی G
کۆپنهاگن (دانمارک) - مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا): ٠-٠
بۆروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) سێڤیلیا (ئیسپانیا): ١-١
- کۆمەڵەی H
ماکابی حەیفا (ئیسرائیل) - یۆڤینتۆس (ئیتاڵیا): ٢-٠
پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) - بەنفیکا (پورتوگال): ١-١