Yunus Kaymaz
08 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ - AA
یارییەکانی هەفتەی یەکەم لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، بەڕێوەچوو.
هەشت یاری لە گرووپەکانی A، B، C و D ئەنجامدرا.
لە گرنگترین یارییەکانی شەوی رابردوودا، یانەی بایەرن میونخ کە نوێنەرایەتی ئەڵمانیا دەکات بە ئەنجامی ٢-٠ لە ئینتەری ئیتاڵی بردەوە. لە خولەکی ٢٥دا یاریزان لیرۆی سانێ و لە خولەکی ٦٦دا دانیلۆ دی ئەمبرۆسیۆ گۆڵەکانی بایەرن میونخ-یان تۆمار کرد.
لە گرووپی A یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بە ئەنجامی ٤-١ لە لیڤەرپوول-ی بردەوە و لە خولەکەکانی پینج و ٤٧دا، پیۆتر زێلێنسکی و لە خولەکی ٣١ زامبۆ ئەنگویسا و لە خولەکی ٤٤ جیۆڤانی سیمیۆنی گۆڵەکانی ناپۆلی-یان تۆمار کرد. لە خولەکی ٤٩ی یارییەکەشدا یاریزان لویس دیاز تاکە گۆڵەکەی لیڤەرپوول-ی تۆمار کرد.
ڤیکتۆر ئۆسیمهێن کە یاری بۆ یانەی ناپۆلی دەکات لە خولەکی ١٨دا، لێدانێکی سزای لەدەست دا.
لە یارییەکی دیکەدا، رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی "هاتریک"ی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد کە ئەمەش وایکرد یانەکەی بە ئەنجامی ٥-١ بەرامبەر بە یانەی ڤیکتۆریا پیڵزەن-ی چیکی سەربخات. یاریزانان فرانک کیسی و فێران تۆرێسیان دوو گۆڵەکەی دیکەی یانە کەتالۆنییەکەیان تۆمار کرد.
لیڤاندۆڤسکی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا کە "هاتریک" بۆ سێ یانەی جیاواز تۆمار بکات. یاریزانە پۆڵەندییە تەمەن ٣٤ ساڵەکە پێشتر لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی بۆروسیا دۆرتمۆند و بایەرن میونخ توانیبووی هاتریک تۆمار بکات.
ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوو:
گرووپی A:
ئەیاکس (هۆڵەندا)- رێنجەرز (سکۆتلاند): ٤-٠
ناپۆلی (ئیتاڵیا)- لیڤەرپوول (ئینگلتەرا): ٤-١
گرووپی B:
ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)-پۆرتۆ (پورتوگال): ٢-١
كڵب بروج (بەلجیکا)-بایەر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا): ١-٠
گرووپی C:
بارسێلۆنا (ئیسپانیا) و ڤیکتۆریا پیڵزەن (چیک): ٥-١
ئینتەر (ئیتاڵیا)-بایەرن میونخ (ئەڵمانیا): ٠-٢
گرووپی D:
ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا)-سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال): ٠-٣
تۆتنهام (ئینگلتەرا)-ئۆلیمپیک مارسیلیا (فەڕەنسا): ٢-٠