ئیستانبوڵ - AA
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، نۆ یاری ئەنجام دران.
دوای یارییەکانی گەڕانەوە هەریەک لە یانەکانی، HJK هێلسنکی (فینلاند)، سکوپی (مەقدۆنیای باکوور)، قەرەباغ (ئازەربایجان)، زەلگیریس ڤیلنیۆس (لیتوانیا)، شێریف (مۆڵدۆڤا)،F91 دودلانژ (لۆکسمبۆرگ)، شامرۆک رۆڤەرز (ئیرلاند)، لودۆگۆرێتس (بولگاریا) و مالمۆ (سوید) سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەش یاری دیکە ئەنجام دەدرێت، یارییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان تەواو دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە لە خولی کۆنفرانسی ئەورووپا (UEFA Europa Conference League)دا، تیپی دریتا-ی کۆسۆڤۆ گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان.