ئەنقەرە - AA
لە میانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، هەشت یاری لە گرووپەکانی C, B, A و D ئەنجام دران و هەریەک لە یانەکانی؛ پۆرتۆ و لیڤەرپوول سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کرد.
لە گرنگترین یارییەکانی کۆمەڵەی Aدا، لیڤەرپوول بووە میوانی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لێ بردەوە. لە خولەکی ٤٢دا، محەمەد سەڵاح و لە خولەکی ٤٩دا، داروین نونز و لە خولەکی ٥٢دا، هارڤی ئیلییۆت گۆڵەکانی لیڤەرپوول-یان تۆمار کرد.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ناپۆلی کە پێشتر گەیشتنی بۆ قۆناغی ١٦ی خولەکە مسۆگەر کردبوو، بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە رێنجەرزی بردەوە. گۆڵەکانی ناپۆلی لە رێگەی یاریزانان جیۆڤانی سیمیۆنی (دوو گۆڵ) و لیۆ ئۆستیگارد تۆمار کران.
بەم ئەنجامەش ناپۆلی توانی پێنجەمین سەرکەوتنی لەسەر یەک لە خولەکەدا، تۆمار بکات و پارێزگاری لە ریزبەندی یەکەمدا بکات.
جیۆڤانی بوو بە دووەم یاریزانی ئەرجەنتینی دوای دیێگۆ سیمیۆنی باوکی کە لە توانی لە چوار یاری یەکەمی خولەکەدا، چوار گۆڵ تۆمار بکات.
دوای ئەوەی لە کۆمەڵەی Bدا، بایەر لیڤەرکوزن لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٢-٢ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یەکسان بوو یانەی پۆرتۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کرد.
لە یارییەکی کۆمەڵەی Cدا، بایەرن میونخ کە پێشتر گەیشتنی بۆ قۆناغی ١٦ی خولەکە مسۆگەر کردبوو لە یاریگای کامپ نو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی بارسێلۆنای بردەوە. هەریەک لە یاریزانان سادیۆ مانێی (لە خولەکی ١٠) و ئیریک ماکسیم چۆپۆ-مۆتینگ (لە خولەکی ٣١) و بنیامین پاڤارد (لە خولەکی ٩٠+٥) گۆڵەکانی بایەرن میونخ-یان تۆمار کرد.
هەروەها لە یارییەکی کۆمەڵەی Dدا، تۆتنهامی ئینگلیزی بە ئەنجامی ١-١ لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆن یەکسان بوو. لە خولەکی ٢٢دا، یاریزان مارکوس ئێدواردز گۆڵەکەی سپۆرتینگ لیسبۆن تۆمار کرد و رۆدریگۆ بێنتانکور لە خولەکی ٨٠دا، گۆڵەکەی تۆتنهامی تۆمار کرد.
ئەنجامی دوا هەشت یاریی گەڕی پینجەم بەم شێوەیە بوو:
كڵۆب بروج (بەلجیکا) - پۆرتۆ (پورتوگال): ٠-٤
ئینتەر (ئیتاڵیا) - ڤیکتۆریا پیڵزەن (چیک): ٤-٠
ناپۆلی (ئیتاڵیا) - رێنجەرز (سکۆتلاند): ٣-٠
ئەیاکس (هۆڵەندا) - لیڤەرپوول (ئینگلتەرا): ٠-٣
ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا) - بایەر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا): ٢-٢
بارسێلۆنا (ئیسپانیا) - بایەرن میونخ (ئەڵمانیا): ٠-٣
تۆتنهام (ئینگلتەرا) - سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال): ١-١
ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا) - ئۆلیمپیک مارسیلیا (فەڕەنسا): ٢-١