Yunus Kaymaz
28 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
٢٠ەمین کێبڕکێی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا ١ لە وڵاتی مەکسیک، ئەنجام دەدرێت.
بڕیار وایە رۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی هەولێر پاڵەوانییەکە لەسەر پیستی هەرمانۆس رۆدریگێز کە درێژاییەکەی ٤،٣ کیلۆمەترە لە مەکسیکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە دەست پێبکات.
لە کێبڕکێکانی ئەم وەرزەدا هەریەک لە ماکس ڤێرشتاپن، ١٣ سەرکەوتن، چارل لۆکلیر، سێ سەرکەوتن، سێرگیۆ پێرێز دوو و کارلۆس ساینز سەرکەوتنێکی تۆمار کردووە.
ریزبەندی پێنج یەکەم شۆفێر و تیمەکان بەم شێوەیەیە:
شۆفێرەکان:
١. ماکس ڤێرشتاپن (هۆڵەندا): ٣٩١ خاڵ
٢. چارل لۆکلیر (مۆناکۆ): ٢٦٧ خاڵ
٣. سێرگیۆ پێرێز (مەکسیک): ٢٦٥ خاڵ
٤. جۆرج راسڵ (بەڕیتانیا): ٢١٨ خاڵ
٥. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): ٢٠٢ خاڵ
- تیمەکان
١. رێد بوڵ: ٦٥٦
٢. فیراری: ٤٦٩
٣. مێرسێدس: ٤١٦
٤. ئاڵپاین: ١٤٤
٥. مەکلارین: ١٣٨
