ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەکانی چێڵسی و بێنفیکا بۆ چارەکی پێش کۆتایی سەرکەوتن.
یارییەکانی چوونی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، بە دوو رووبەڕووبوونەوە دەستی پێ کرد.
لە یەکەم یاریدا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی رووبەڕووی یانەی بۆروسیا دۆرتموند، بووەوە.
یاریزان رەحیم ستەرلینگ لە خولەکی ٤٣ و یاریزان، کای هاڤێرتز لە خولەکی ٥٣دا، دوو گۆڵیان بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە یارییەکی دیکەشدا، هەردوو یانەی بێنفیکای پورتوگالی و یانەی کلەب بروجی بەلجیکی رووبەڕووی یەک بوونەوە و یانەی بێنفیکا بە ئەنجامی ٥-١ توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
بەم شێوەیەش هەردوو یانەی چێڵسی و بێنفیکا بوونە یەکەمین ئەو یانانەی کە سەرکەوتن بۆ چارەکی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.