Doga Kirmizioglu,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و یانه‌ی بارسێلۆنا به‌یه‌كده‌گه‌ن.
له‌ئه‌نجامی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌دا، ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا پێكه‌وه و ریاڵ بیتس و ڤالانسیاش پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م یاریی قۆناغی پێش كۆتایی 6ی شوبات و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش 27ی شوبات به‌ڕێوه‌ده‌چن. له یه‌كه‌م كلاسیكۆی جامه‌كه‌دا بارسێلۆنا ده‌بێته خانه‌خوێ و له‌دووه‌میشدا ریاڵ مه‌درید.
هاوكات له26همین هه‌فته‌ی خوله‌كه‌دا ریاڵ مه‌درید 2ی ئازار له‌نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازی له بارسێلۆنا ده‌كات. به‌م جۆره هه‌وادارانی تۆپی پێ له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا سێ كلاسیكۆ ده‌بینن.