Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
شارەوانی ناحیەی دەرەجیک سەربە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای هەکاری لە گوندی ئوسڵو خولێکی فێربوونی خوێندن و نووسینی بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە کردەوە.
خولەکە کە لە لەلایەن ناوەندی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی خەڵک دەگوترێتەوە تێیدا هاووڵاتییانی نەخوێندەوار فێری و خوێندن و نووسینی زمانی دایک دەکرێن.
لە لێدوانێکی بۆ ئانادۆڵو بەڕێوبەری خولەکە، عارف یڵماز گوتی: "هاووڵاتییانی نەخوێندەوار لە ژیانی رۆژانەیاندا دووچاری سەختی زۆر دەبنەوە بەهۆی نەخوێندەواریان، ئێمە هەوڵدەدەین لە رێگەی ئەو خولەوە بەشێک لە سەختییەکانی ژیانیان لەسەر سووک بکەین".
هاوکات دانیشتوانی گوندی ئوسڵو خۆشحاڵی خۆیان بە کردنەوەی خولەکە دەربڕی.