Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ "كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی شه‌هیدان و دیموكراسی" كه سبه‌ی یەکشەممە له مه‌یدانی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له یه‌نی كاپی ساز ده‌كرێت، به چه‌ندین زمان په‌خش ده‌كات.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنی میوانان و رۆژنامه‌نووسانی بیانی، گوتاره‌كانی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ وهردهگێردرێنه سه‌ر چه‌ند زمانێك به‌تایبه‌تی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.
له رێگه‌ی لینكی "http://link.ibb.gov.tr/simultane" ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌خوازن ده‌توانن له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ر، تابلێت و مۆبایله‌وه به چه‌ند زمانێك چاودێری كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه بكه‌ن.