Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، زنجیرە هێرشێکیان بۆسەر پەکەکە لە ناوچەی گارە لەناو سنووری هەرێمی کوردستان و گوندەواری سەربە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای هەکاری ئەنجامدا.
بە گوێرەی روونکردنەوەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، پشت بەستن بە زانیارییە هەوڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کاتژمێر ١١:١٣ بۆ ١١:٥٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ هێرشیان بۆسەر ناوچەی گارە لە سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
لە هێرشەکەدا سێ ئامانجی پەکەکە تێکشكینراوە.
هەروەها کاتژمێر ٣:٠٣ تا ٥:٠٢ ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشێکیان بۆسەر گوندەواری سەربە شارۆچکەی شەمزینانی لە پارێزگای هەکاری ئەنجامدا.
لە هێرشەکەدا ٧ ئامانجی پەکەکە تێکشكینراوە.