ئەرجەنتین...جوانی درەختی جەکەراندە لە وەرزی پاییزدا
لە بۆینەس ئایرەس-ی پایتەختی ئەرجەنتین، چرۆکردنی درەختی جەکەراندە، شارەکەی بە رەنگی مۆر بۆیە کردووە.
Buenos Aires
لە بۆینەس ئایرەس-ی پایتەختی ئەرجەنتین، چرۆکردنی درەختی جەکەراندە، شارەکەی بە رەنگی مۆر بۆیە کردوە.
بۆینەس ئایرەس کە ژمارەیەکی زۆر درەختی بەتەمەن، پارکی گەورە و باڵندەی جۆراوجۆری هەیە، لە مانگی تشرینی دووەمدا بەهۆی پشکوتنی گوڵی جەکەراندە، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.
لە ١٠ ساڵی رابردوودا ژمارەی درەختەکانی جەکەراندە لە بۆینەس ئایرەس سەدا ٥٠ زیادی کردوە و ژمارەیان گەیشتوەتە نزیکەی ٤٠ هەزار درەخت.
هەرچەندە درەختی جەکەراندە لە چەندین ناوچەی جیاوازی جیهان هەیە، بەڵام نیشتیمانی راستەقینەی وڵاتانی بەڕازیل، پاراگوای، بۆلیڤیا و ئەرجەنتین-ە لە کیشوەری ئەمریکای لاتین.
ناوی درەختەکەش بە زمانی دانیشتوانی رەسەنی ئەمریکای لاتین بە مانای "بۆنی خۆش" دێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن