ژنێكی دووگیانی چاكبووه‌وه له كۆرۆنا مناڵه‌كه‌ی به دژه‌ته‌نی ڤایرۆسه‌كه له له‌شیدا له‌دایكبوو
ژنێكى سينگاپوره‌یی كە لە مانگى ئادار و لە كاتى دووگيانيدا تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) ببوو، دواى لە دايكبوونى منداڵەكەى لە تشرينى دووه‌مدا، ده‌ركه‌وت كه كۆرپه‌كه دژەتەن لە له‌شیدا هه‌یه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژنێكى سينگاپوره‌یی كە لە مانگى ئادار و لە كاتى دووگيانيدا تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) ببوو، دواى لە دايكبوونى منداڵەكەى لە تشرينى دووه‌مدا، ده‌ركه‌وت كه كۆرپه‌كه دژەتەن لە له‌شیدا هه‌یه.
بەگوێرەى هەواڵى Strait Times، سيلين نگ-چانك، لە مانگى ئاداردا تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوو، لە ٧ى مانگى تشرينى دووه‌مدا منداڵى بوو.
پزيشكەكان بينينى دژەتەنيان لەنێو له‌شی كۆرپه كوڕه تازه له‌دایكبووه‌كه‌دا بينى، كه ناوی ئالدرين-ی لێنرابوو، به‌ڵام دژەتەنی كۆرۆنایان لە جەستەى دايكەكەدا نەبينی.
سيلين نگ-چانكى ٣١ ساڵان، كە لە كاتى تووشبوونى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا دوو هەفتە بۆ وەرگرتنى چارەسەر لە نەخۆشخانە مايەوه، رایگه‌یاند: "پزيشكەكان پێيان راگەياندم كە دژەتەنەكان لە كاتى دووگيانيدا چووەتە گيانى كوڕەكەمەوە".