فه‌خره‌ددین كۆجا: "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له توركیا تۆمار نه‌كراوه"
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا: "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له توركیا تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌ر ساتێك‌دا بگاته ئێمه‌ش".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسه‌كه له توركیا تۆمار نه‌كراوه.
فه‌خره‌دین كۆجا له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌ڵێن ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته توركیا رایگه‌یاند "ئایا ده‌توانیت شت له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بشاریته‌وه؟ ئه‌گه‌ر شتێك بشاریته‌وه، ئایا جارێكی دیكه جێگه و پێگه‌ی جارانت ده‌بێت له جیهان؟ ئایا به‌بێ چاره‌سه‌ریش ده‌گوترێت ئه‌نجامی پشكنینه‌كه نێگه‌تیڤه ده‌توانن بڕۆن؟ ئایا شتێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟''
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا باسیشی له‌و فڕۆكه ئێرانییه كرد كه دوێنێ به‌گومانی هه‌بوونی گه‌شتیاری تووشبوو به كۆرۆنا له ئه‌نقه‌ره نیشته‌وه و گوتی: "ده‌توانم زۆر به ئاسووده‌یی بیڵێم كه ئه‌نجامی هیچ كام له گه‌شتیارانمان پۆزه‌تیڤ نه‌بووه و هه‌موویان نێگه‌تیڤن".
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا ئێستا حكوومه‌تی تورکیا له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاتی سێیه‌مه‌وه بڕیاری نه‌داوه.
فەخرەددین كۆجا له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه گوتی: ''له ٣٣ وڵات‌دا تۆماركراوه. له توركیا نییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێره روونه‌دات. با هاووڵاتییانمان له دڵه‌ڕاوكێدا نه‌بن، به‌ڵام ره‌نگه له هه‌ر ساتێك‌دا بگات. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێرانی دراوسێمان به‌شێوه‌یه‌كی جددی بڵاوبووه‌ته‌وه'''.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌و بۆچوونه‌ی پێی وایه ڤایرۆسه‌كه به‌ئاسانی تێده‌په‌ڕێت یان ناگوازرێته‌وه به‌هه‌ڵه ده‌زانێت.
فه‌خره‌ددین كۆجا له‌باره‌ی شێوازه‌كانی خۆپاراستنیشه‌وه رایگه‌یاند ''پێویست ناكات هه‌مووان ده‌مامك به‌كاربهێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی په‌تایان هه‌یه و تووشی ئەنفلۆنزای ئاسایی بوون بۆ ئه‌وه‌ی تووش نه‌بن ده‌بێت ده‌مامك به‌كاربهێنن، ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك په‌تای وه‌رزی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه. به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا پاكوخاوێنی و ده‌ست شۆردن زۆر گرنگه"
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا گوتیشی: "ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه‌ی له‌وانه نزیكده‌بنه‌وه كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و گومانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان لێده‌كرێت، پێویسته هه‌موو رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر".
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له‌باره‌ی هه‌وڵه جیهانییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاکسینێک دژ به‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و وه‌ها ڤاکسینێک له‌به‌رده‌ست نییه.
فه‌خره‌ددین كۆجا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه تاقیگه و نۆڕینگه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن، به‌ڵام لانیكه‌م 6-9 مانگ ده‌خایه‌نێت تا ڤاکسینێکی گونجاو بدۆزرێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌سته‌ی زانستی توركیا باوه‌ڕیان وایه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما، ئه‌و په‌تایه له جیهاندا كه‌م ده‌كات.