''تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا رووی نه‌داوه"
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا: ''تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا رووی نه‌داوه و تۆمارنه‌كراوه''.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا رایگەیاند: ''تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا رووی نه‌داوه و تۆمارنه‌كراوه''.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا میوانی مێزی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو بوو و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
کۆجا لەبارەی رۆژەڤەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوا و گوتی: ''تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا رووی نه‌داوه و تۆمارنه‌كراوه. ئه‌وه‌یش به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه روو نادات''.
فەخرەددین كۆجا راشیگەیاند: ''هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه. له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر كارێك کە پێویست بكات. له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له هه‌موو پارێزگاكاندا نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمان ته‌رخانكردووه''.
لەبارەی تەشەنە سەندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تورکیا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا گوتی: ''هاتنی بۆ توركیا چه‌نده دره‌نگ بخه‌ین، له‌و قۆناغه‌شدا ببینه ئه‌و وڵاته‌ی كه‌متر كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌وه بۆ ئێمه ده‌بێته سه‌ركه‌وتن''.