Hasan Esen
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2020
له‌نده‌ن - AA
بۆ زانینی ئاستی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌تی به‌ریتانیا شێوازێكی نوێی پشكنین په‌یڕه‌وده‌كات كه بریتییه له پشكنینی به‌كۆمه‌ڵ.
به‌پێی میدیای ئه‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له ئه‌ورووپا زیادی كردووه، حكوومه‌تی بەریتانیا بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زياترى ڤایرۆسه‌كه و زوو دیاریكردنی كه‌سانی تووشبوو، بڕیاری داوه پشكنین بۆ هه‌زاران كه‌س ئه‌نجامبدرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌زگای ته‌ندروستی گه‌ل ده‌ست به پڕۆگرامێكی چاودێری ده‌كات كه تیایدا هه‌فتانه پشكنین بۆ 600 كه‌س ده‌كرێت.
ئه‌م پڕۆگرامه نوێیه له 100 بنكه‌ی ته‌ندروستی و 11 نه‌خۆشخانه ئه‌نجامده‌درێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز گه‌شتیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش نه‌كردووه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌بێت پشكنینیان بۆ بكرێت.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی گه‌ل، كریس ویتی رایگه‌یاند: "هه‌موو بژارده‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تاوتوێ ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر زیاتر ڤایرۆسه‌كه گه‌شه بكات، ره‌نگه قوتابخانه‌كان دابخرێن و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ش سنووردار بكرێن".