جيهان

سوپای ئیسرائیل: "بەردەوامدەبين لەسەر دژايەتییكردنی ئێران لە سووريا"

سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، ئەفيف كۆخافى ئاشكرایكرد بەردەوام دەبن لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا.

Mustafa Deveci  | 29.11.2020 - نوێکردنەوە : 01.12.2020
سوپای ئیسرائیل: "بەردەوامدەبين لەسەر دژايەتییكردنی ئێران لە سووريا"

Quds

قودس - AA

سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، ئەفيف كۆخافى ئاشكرایكرد بەردەوام دەبن لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا.

لە كاتكێدا ناوچەكە لە دواى تيرۆركردنى زاناى ئەتۆمى ئێرانى، موحسين فەخريزادە تووشى شڵەژان بووە، سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، سەردانى سنوورى سوورياى كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازييەكان تاوتوێى دۆخەكەيان كرد.

ئەفيف كۆخافى رایگه‌یاند: "پەيامەكەمان روونە، بەردەوام دەبين لەسەر هاویشتنی هه‌نگاوی پێويست لە دژى نيشتەجێبوونی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران لە سووريا و ئامادەى بەرپەرچدانەوەى هەر جۆرە هێرشێكين كه‌ بكرێته‌ سەرمان".

ئيسرائيل بە بيانووى بوونى هێزى ئێران لە ناوچەكە، لە ساڵانى رابردوودا چەندين جار هێرشى ئاسمانى كردووەتە سه‌ر ناوچە جياوازەكانى سووريا بە ديمەشقى پايتەختەوە.

هەرچەندە ته‌لئه‌بیب زۆربەى ئەو هێرشانەى لە ئەستۆ نەگرتووه‌ بەڵام بەشار ئەسەد و رووسيا، ئيسرائيل بە بەرپرسى ئەو هێرشانە دادەنێن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın