Bestami Bodruk,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
گوندنشینانی ناوچه‌ی كاراجاداغی دیاربه‌كر، به كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ له‌نێو په‌له دڕكاویهكاندا بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌و دره‌ختی گێوژانەی له دۆخێكی سرووشتیدا له ناوچه‌ی كاراجاداغ گه‌وره‌بوون كه ناوچه‌یه‌كی به‌رده‌ڵانه و ده‌كه‌وێته سنووری دیاربه‌كر و ئورفا، له وه‌رزی پاییزدا چێژێكی جیاواز ده‌به‌خشنه خه‌ڵكی ناوچه‌كه.

گوندنشینانی ناوچه‌ی كاراجاداغ، كاته‌كانی به‌یانی زوو ده‌كه‌ونه رێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ، پاش بڕینی رێگایه‌كی 15 كیلۆمه‌تری له ناوچه‌یه‌كی به‌رده‌ڵاندا ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ ده‌كه‌ن له‌نێو په‌له دڕكاویهكاندا.

گوندنشینان به‌شێكی ئه‌و گێوژەی كۆیده‌كه‌نه‌وه له ماڵه‌وه به‌كارده‌به‌ن و، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی هه‌ر كیلۆیه‌كی به سێ یان چوار لیره ده‌فرۆشن.

هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان ئوغورڵو كه له گوندی ئینانۆزو ده‌ژی و بۆ گێوژ كۆكردنه‌وه ده‌رچووه، بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و، باسی له‌وه كرد له‌و كێڵگانه‌ی كه له وه‌رزی به‌هاردا كەنگریان تێدا كۆده‌كه‌نه‌وه له وه‌رزی پاییزدا گێوژی لێ كۆده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: "كۆكردنه‌وه‌ی گێوژ له دره‌ختی دڕكاویدا زۆر سه‌خته. هه‌میشه ده‌ستمان بریندارده‌بێت. به‌ڵام به‌تامه. له‌به‌ر بهتامیهكهی خه‌ڵكی دێن لێره كۆیده‌كه‌نه‌وه".