Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
موش - AA
له موش شه‌نۆل گۆچمه‌ن-ی جوتیار له‌و كێڵگه‌یه‌ی به پشتیوانی ده‌وڵه‌ت دروستی كردووه رۆژانه له 314 بزن "له ره‌گه‌زی سانهن" بڕی 400 لیتر شیر به‌رهه‌مده‌هێنێت.
گۆچمه‌ن به‌و پرۆژه‌یه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌یكردووه كه توانای به‌خێوكردنی 500 بزنی هه‌یه، داواكاری پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی پشتیوانی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ و گونده‌واری توركیا (TKDK) كرد.

پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كه‌ی و په‌سه‌ندكردنی، گۆچمه‌ن نزیكه‌ی دوو ملیۆن لیره پشتیوانی وه‌رگرت و، له گوندی ناداسڵكی سه‌ربه ناوه‌ندی موش كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی بزنی كردووه‌ته‌وه كه شه‌ش كه‌س تیایدا كار ده‌كه‌ن.
گوچمهن رۆژانه له كۆی 314 بزن بڕی 400 لیتر شیر به‌رهه‌مده‌هێنێت و، دهیفرۆشێت به ماركێت و بازاڕه‌كان.

له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گۆچمه‌ن باسی له‌وه كرد كه به‌و پشتیوانیه‌ی له ده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه درێژه‌ی به پیشه‌ی باوكی داوه.

گهچمهن باسی له‌وه كرد كه له كێڵگه‌كه‌دا كاره‌كانی شیر دۆشین، ئاماده‌كردنی عه‌له‌ف و پاككردنه‌وه به ئامێر ئه‌نجامده‌درێن و، گوتی: "تێكڕا كێڵگه‌كه‌مان بری سێ ملیۆن و 570 هه‌زار لیره‌ی تێچووه. به‌هۆی پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌وه ئامێری پێشكهوتووم كڕی. نه‌مده‌توانی به‌توانی خۆم دامه‌زراوه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه دانێم. ئه‌گه‌ر پشتیوانیم وه‌رنه‌گرتایه ده‌بوو به‌شێوه‌ی كلاسیكی ئاژه‌ڵداریم بكردایه و ئه‌وه‌نده‌ش سوودی نه‌ده‌بوو".