مێرسین
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌رده‌ملی له ناوچه‌ی شه‌هید ته‌لعه‌ت، ده‌ستی كردووه به دروستكردنی كه‌مپێك بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی حه‌زیان له خۆدانه به‌ر خۆر، ماسی گرتن و خواردنی و خۆ له لم وه‌ردانه. هاوڵاتیانی ناو ئه‌و كه‌مپانه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاره‌كانیان له‌به‌رده‌م خۆری سوتێنه‌ردا رادهكشێن .
ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه له‌مساڵدا سه‌ردانی كه‌مپه خێوهتییهكانی رۆژئاوای ئاكدهنیزیان كردووه به به‌راورد به ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بووه.
موكرم تۆلو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌رده‌ملی گوتی نرخی كه‌مپه خێوهتیهكان زۆر كه‌متره له نرخی مۆتێل و هۆتێله‌كان.
تۆلو رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی خێوه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن بۆ ناو كه‌مپه‌كه 23 لیره و ئه‌وانه‌ی خێوه‌تیان پێی نییه و شاره‌وانی خێوه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌دا 30 لیره‌یان لێ وه‌رده‌گرین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پاره‌یه تێچووی كاره‌با، ئاو، گه‌رماوی كراوه و داخراویش ده‌گرێته‌وه كه بۆیان دابین كراوه. واته تاكێكی هه‌ر خێزانێك رۆژانه به 27 تا 30 لیره كاتی پشووی به‌سه‌ر ده‌با. تێچووی هه‌ر خێزانێك 300 لیره ده‌بێ له 10 رۆژدا و ئه‌گه‌ر خۆراكیش له‌به‌رچاو بگرین ئه‌وه ده‌گاته 600 لیره.
تۆلو رایگه‌یاند به‌شی هه‌ره‌زۆر و بگره 80%ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی "كونیا"، "قه‌یسه‌ری"، "ئانكارا"، "سیواس" و " ئه‌نته‌ب" ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند زۆرێك له هاوڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێ، مل و پشت و خۆیان له لم وه‌رده‌ده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی له زستاندا بێ ئازار بن، ده‌چنه ناو لمه‌كه
هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به ناوی نوری بینیجهر، رایده‌گه‌یه‌نێ 15 ساڵه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ده‌كا و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی رۆماتیزم خۆی له لمه گه‌رمه‌كه وه‌رده‌دا.
بینجهر پێی وایه ئه‌و سوده‌ی لمه‌كه له هاویندا هه‌یه‌تی، له زستانیشدا هه‌یه‌تی و گوتی، پێم ئازاری هه‌بوو، كاتێك زستانان له‌ناو لمه‌كه‌دا ده‌مێنمه‌وه ئازارم نابێ و زۆر سوودم لێ بینینوه. سه‌ره‌تا به هۆی ئێشی چۆكم سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌م كرد، ئێستا هیچ ئازارێكم نییه و ئاسوده‌م.
عه‌لی جانی ته‌مه‌ن 59 ساڵ كه له كۆنیاوه به خێزانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ده‌كا گوتی، ئێمه له‌سه‌ر داوای دكتۆری خێزانیمان بۆ چاره‌سه‌ر دێینه ناو ئه‌م لمه. ئێره بۆ رۆماتیزم یه‌كاویه‌كه. كه‌شوهه‌وای ده‌ریا و ئه‌و لمه بۆ ئێمه زۆر باشه.
سه‌روه‌ت په‌هله‌وان كه قومهكه به چاره‌سه‌ری بۆ ئازاره‌كانی ده‌زانێ گوتی، لێره هه‌ست به شێ ناكه‌م له ناو لمه‌كه‌دا، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه، له ناوچه‌كانی دیكه لمه‌كه به‌هۆی ئه‌وه نزیكه له ئاوی ده‌ریا، شێی هه‌یه، بۆیه ئێمه داوا له شاره‌وانی ده‌كه‌ین شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و لمه دروست بكا. ئێمه له ناو ئه‌و لمه‌دا به دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌رێین، شاره‌وانی ئه‌وه باش ده‌زانێ.