Ayşe Şensoy Boztepe
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
مێرسین - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ئێستادا نزیكه‌ی 850 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دایه. ئامانج ئه‌وه‌یه دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بخه‌ینه ژێر كۆنترۆڵمانهوه. ئه‌وه‌ی ماوه رۆژێی دێت، به‌رده‌وامده‌بین. به‌جیا حیسابی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ین. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئێمه خاك نییه، كێشه‌ی ئێمه له‌ناوبردنی تیرۆریستانی ئه‌وێیه (عەفرین). له‌هه‌ركوێ تیرۆریست هه‌بێت ئێمه له‌وێین".
ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له شەشـهمین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارتەکەی لە پارێزگای مێرسین گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئەردۆغان باسی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد و، گوتی: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، سێ هەزارو ٢١٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و تیرۆریست و ژماره‌یه‌ک له وڵاتان ویژدان، ئاكار و هه‌ستیاریمان پشتگوێ خستبووایه کۆنتڕۆڵکردنی عه‌فرین كاری سێ رۆژ بوو".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش كۆنترۆڵكردنی عه‌فرین ژێرخان و سه‌رخانی وه‌ك جه‌رابلوس و عه‌زا و شوێنه‌كانی دیكه ههڵدهسێننهوه و، گوتی: "وه‌ك چۆن پاش پاككردنه‌وه‌ی جه‌رابلوس، راعی، عه‌زاز و ئه‌لباب ژێرخان و سه‌رخانی كاره‌با، ئاو، په‌روه‌رده، ته‌ندروستیمان هه‌ڵسانه‌وه، له عه‌فرینیش هه‌روا ده‌كه‌ین. پاش ئه‌وه‌ی له تیرۆریستان پاككرایه‌وه منبج، عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب، گرێسپی، ره‌سولیان، قامیشلۆ، ئه‌وانیش له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه ئاگاداری ئامانجی په‌یه‌ده و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌كه‌ن چییه و، رایگه‌یاند: "باش ده‌زانین ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌كه‌ن له سووریا چییه. له‌به‌رئه‌مه بێ سڵه‌مینه‌وه به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه. به‌ڵام كه‌س به هه‌ڵه بۆ ئێمه نه‌ڕوانێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له ئێمه ده‌كه‌ن كه به پاسپۆرتی وڵاتانی خۆیانه‌وه دێنه وڵاته‌كه‌مان و لێره‌وه ده‌چنه شوێنی دیكه، ئیستا هه‌مان شت ده‌كه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ په‌یوه‌ندیكردن به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه. ئه‌و تابوتانه‌ی له سووریاوه ده‌چنه‌وه و پارچه په‌ڕۆی شڕیان به‌سه‌ره‌وه‌یه هه‌ریه‌كێكیان سه‌لمێنه‌ری زیندووی ریكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تانێك هه‌ن كه هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵایان كاتێک له‌گه‌ڵمان قسه‌ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن، به‌ڵام له هه‌ر ئاستێكی دیكه‌دا به ئاشكرا و به فه‌رمی له پاڵ رێكخراوی تیرۆریستیدان".
هه‌روه‌ها گوتی: "توركیا تاكه وڵاته كه له مێژوودا كه‌موكورتی داگیركاری نییه، په‌ڵه‌ی داگیركاری نییه. وام لێمه‌كه‌ن ناو بهێنم. ئێمه ئه‌و هێزه داگیركارانه زۆر باش ده‌ناسین، زۆر باش ده‌یانناسین. ئێمه ته‌نیا داهاتوویه‌كی ئارام و خۆشگوزه‌رانمان بۆ خۆمان و دۆستانمان ده‌وێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ كرد و، رایگه‌یاند: "كه‌سێك هه‌ڵاتووه و چووه بۆ په‌نسیلڤانیا، ئه‌وی دیكه بۆ ئه‌ڵمانیا، یه‌كێكی كه بۆ هۆڵه‌ندا و، ئه‌وانی دیکەیان بۆ ئێره و ئه‌وێ... بۆكوێ ده‌چن بچن، ئێوه قاچاغن، ئێمه شوێنتان ده‌كه‌وین".