Fahrettin İbrahim
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئه‌ی ناتۆ له كوێیت؟ ئه‌وه‌نده خه‌بات ده‌كه‌ین. ئایا توركیا ئه‌ندامی ناتۆ نییه؟ له كوێیت؟ له ئه‌فغانستان خێرا وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆت بانگهێشتكرد، باشه ئه‌ی له سووریا؟ له سووریا ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ... له راستیدا ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بێت هه‌ڵده‌ستن و به‌روونی دێنه به‌رامبه‌رمان".
ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له شەشـهمین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارتەکەی لە پارێزگای مێرسین گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا بانگەوازی له ناتۆ كرد و، گوتی: "ئه‌ی ناتۆ له كوێیت؟ ئه‌وه‌نده خه‌بات ده‌كه‌ین. ئایا توركیا ئه‌ندامی ناتۆ نییه؟ له كوێیت؟ له ئه‌فغانستان خێرا وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆت بانگهێشتكرد، باشه ئه‌ی له سووریا؟ له سووریا ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ... له راستیدا ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بێت هه‌ڵده‌ستن و به‌روونی دێنه به‌رامبه‌رمان، به‌ڵام كاتێک ده‌بینن توركیا راست راوه‌ستاوه بوێری ئه‌وه‌یان نییه. به‌ڵام خواستی ئێمه‌یه ئه‌وه‌بوو؛ بانگهێشتت كردین بۆ ئه‌فغانستان هاتین، بانگت كردین بۆ سۆماڵ هاتین، بانگت كردن بۆ باڵکان هاتین، ئێستاش من بانگهێشتت ده‌كه‌م، ده‌ی با بتبینم وه‌ره بۆ سووریا. بۆچی نایه‌یت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له ئێمه ده‌كه‌ن كه به پاسپۆرتی وڵاتانی خۆیانه‌وه دێنه وڵاته‌كه‌مان و لێره‌وه ده‌چنه شوێنی دیكه، ئیستا هه‌مان شت ده‌كه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ په‌یوه‌ندیكردن به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه. ئه‌و تابوتانه‌ی له سووریاوه ده‌چنه‌وه و پارچه په‌ڕۆی شڕیان به‌سه‌ره‌وه‌یه هه‌ریه‌كێكیان سه‌لمێنه‌ری زیندووی ریكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تانێك هه‌ن كه هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵایان كاتێک له‌گه‌ڵمان قسه‌ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن، به‌ڵام له هه‌ر ئاستێكی دیكه‌دا به ئاشكرا و به فه‌رمی له پاڵ رێكخراوی تیرۆریستیدان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "توركیا تاكه وڵاته كه له مێژوودا كه‌موكورتی داگیركاری نییه، په‌ڵه‌ی داگیركاری نییه. وام لێمه‌كه‌ن ناو بهێنم. ئێمه ئه‌و هێزه داگیركارانه زۆر باش ده‌ناسین، زۆر باش ده‌یانناسین. ئێمه ته‌نیا داهاتوویه‌كی ئارام و خۆشگوزه‌رانمان بۆ خۆمان و دۆستانمان ده‌وێت".