Sangar Hamad Azeez
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
قەرس - AA
لەگەڵ توانەوەی بەفر لە شارۆچکەی ساریقامیش سەر بە پارێزگای قەرس دیمەنێکی جوانی گوڵی بەرفین و پێڤوت ھاتە کایەوە، بە دیمەنە جوانەکانی سروشتی ناوچەکە مژدەی بەھاری بە خەڵکەکە بەخشی.
گوڵی بەرفین بە رەنگی سپی و مۆر لە بن بەفرەکان خۆی دەردەخا و پاشان شێوەی چەتر وەردەگرێ. لە بەستەکانی ئاجیسو، ئاشت تەپە و چەماشڕ گوڵەکانی پیڤۆت و بەرڤین بە رەنگە جوانەکانیانەوە سەرنجی وێنەگرەکان ڕادەکێشن.